به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حەلبووسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دیوانى وەقفی سونی راسپارد به دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مزگەوتی نەبی یونس لە موسڵ.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیوانى وەقفی سونی راسپارد به دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مزگەوتی نەبی یونس لە پارێزگاى موسڵ به زوترین كات".