بهغدا-اهع
ئەیاد بنیان سەرۆکی دەستەی کاربەڕێکەری یەکیتی تۆپی پێی ،ئهمڕۆ شهممه،رایگهیاند بڕیاری گرێبەستکردنمان لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرەدا بەهۆی ئەوەبوو چونکە کاتێکی زۆرە سەرقاڵی کاری ڕاهێنانە لەگەڵ هەڵبژاردە و یانە جیاوازەکانی جیهان.
بنیان له راگهیهندراوێكیدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئەدڤۆکات ئامانج و پلانەکانمان دەزانێت کە لە یاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانیەوە دەستپێدەکات و دواتر بەشداری لە پاڵەوانیتیە جیاوازەکانی کیشوەری ئاسیا دەکەین".
دیک ئەدڤۆکات لەدایکبوی 1947 و یەکیکە لەدیاریترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێی ئەوروپی و جیهانی, پێشتر ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا, صربیا , کۆریای باشوور و ئیمارات و ڕوسیای کردووە.