به‌غدا-اه‌ع
یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى ،ئه‌مڕۆ شەممە،رایگه‌یاند دیک ئادڤۆکاتى هۆڵەندی بە بەڕێوەبەری تەکنیکی هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى دیارى كرا بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتووی خۆبژێرکردنی جامی جیهانی قەتەردا سەرکردایەتی تیپەکەمان بکات.
سەرچاوەیه‌كى فەرمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) ڕاگەیاند " شاندی دانوستانکاری عێراق بە سەرۆکایەتی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان و ئه‌یاد بێنیان سه‌رۆكى كاتى یه‌كێتى تۆپى پێى سەرکەوتوو بوون لە رازى كردنى دیک ئەدڤۆکات ڕاهێنەری پێشووی هۆڵەندا بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى له پاڵێوراوەکان بۆ مۆندیالی قەتەر " .
وتیشی:"ئەرکی ڕاهێنەری نوێی تیپەکەمان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێدەکات".