به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق روكنى یه‌كه‌م عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا هێرشی قورس لە دژی چەتە تێرۆرستیهكان ئه‌نجامدراوه .
ساعدى لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه ستایشی ئەو هەوڵ و کۆششە گەورەیەی كارمه‌ندانى ئەو ئاژانسەی کردووە بۆ پاراستنی گەل و وڵات بە بەدوواداچوونی هێزەکانی خراپەکاری و تاریکی کە چەتەکانی تیرۆریستی داعش نوێنەرایەتیان دەکات".
ئاماژەى به‌وه‌كرد " دەزگاى دژە تیرۆر لەم هەفتەیەدا توانیان، ئازاری گەورە به پاشماوەی تەکفیریەکانى داعش بوه‌شێنن ."
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه ساعدى ستایشی "ئه‌و هەوڵە هەواڵگریانەی کرد کە چەندین تۆڕی تیرۆریستیان لە شاره ئارامه‌كان داماڵاندووە و پلانی ترسنۆکانەی پووچەڵ کردەوە كه له كاتى دیارى كراوى خۆیان تیرۆرستان رایده‌گه‌ێنن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"کە "بە پشتیوانی گەلی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی دژە تیرۆر بە بەهێزی دەمێنێتەوە، دەستی ئەو کەسانە ده‌برێته‌وه كه ده‌ست بۆ ئارامى وئاسایشى وڵاتمان ده‌به‌ن".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست