بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئهمڕۆ شەممە، جەختكردهوه لەسەر دادپەروەری ی کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی .
نووسینگەی راگهیاندنى سەرۆک وەزیران لە راگهیهندراوێكدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى( اهع ) كهوتووه، ڕایگەیاند:" سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى ،ئهمڕۆ شەممە سەردانی نەخۆشخانەی ئیبن نەفیسی بەغدای کردووە ،بۆ له نزیكهوه زانینى ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی پێشکەشكراو بە نەخۆشەکان " .
لە راگەیانراوەکەدا، هاتووە"كازمى شوێنی حەسانەوەی نەخۆشخانەکەی پشکنی، دۆخی پێداچوونەوەی نەخۆش و نەخۆشەکان، گوێ لە سکاڵا و پێشنیارەکانیان گرت و چارەسەری ئاستەنگیی دەکات و هەرچی زوتر پێداویستی پێویستی بۆ دابین کراوە".
وتیشی"سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی پزیشکی کرد، کە تیایدا ڕۆڵی پزیشکان و كارمهندانى تهندروستى بەرز نرخاند، هەروەک هەوڵەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشەکان لەم هەلومەرجە تایبەتەدا کە عێراق و جیهان بەهۆی پهتاى کۆرۆنا و زیادبوونی مەترسیەکانیهوه پێیدا تێدەپەڕێ".
كازمى گوێی لە " گرفتەکانی بەردەم کاری نەخۆشخانەکە گرت و فهرمانیكرد به چارەسەركردنى سهرجهم ئاستهنگیهكان " ، جەختی کردەوە کە " حکوومەتی ئێستا پێداگری لەسەر دادپەروەریی کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی دهكاتهوه و لەو بارەیەوە چەندین هەنگاوی ناوە " .
داوای لەهەمووان کرد کە " لەبارودۆخی وڵات و ئەو تهحهدیاتنهى ڕووبەڕووی دەبێتەوە تێبگەن " ، بەلێنی دا کە " ڕۆژێک تێناپەڕێت بەبێ گەڕان بەدوای باشترین دەرفەتەکان بۆ باشترکردنی واقیعی كهرتى تەندروستی لە عێراق کە پڕە لە پزیشکی لێهاتوو چ له ناوهوه یان و دەرەوەی وڵات " .
سەرۆکی حکومەت ، جەختیكردهوه لهوه " بەداخەوە ههندێك كهم وكورتى لەنەخۆشخانەکانماندا هەیە کە شایستەی ناوبانگی تهندروستى و پزیشک نین " ، ئاماژهى بهوهشكرد" ئەمە ئەرکی دەوڵەتە کە دەبێت هەموو پێداویستیەکان جێبەجێ بکات ، دواکەوتنیشی بەهۆی شەڕەکانی وڵات و خراپ بەڕێوەبردن و خراپی پلاندانان و گەندەڵییەوە بووە و ئێستا حکومەت بەتەمایە زۆرێک لەهەڵەکانی ساڵانی ڕابردوو ڕاست بکاتەوە " .
وتیشی:"له ئهولهویهتى حكومهت دایه پشتیوانیکردنی کەرتەکانی تەندروستی و کارەبا و پەروەردە و نەوت".