بهغدا-اهع
ههردوو سهرۆك كۆمار و وهزیران ،ئهمڕۆ شهممه،جهختیان كردهوه له گرنگى ههڵبژاردنى داهاتوو و ئهنجامدانى له وادهى دیارى كراوى خۆى.
له راگهیهندراوێكى نوسینگهى سهرۆكایهتى كۆمار كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سهرۆك كۆمار لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابووری وڵات، ھاوکات سەرۆک وەزیران کورتەباسێکی لەبارەی ئەنجامی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی بۆ سەرۆک کۆمار باسکرد.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی لەگەڵ ئەمریکا و ھەواڵەکانی سەرۆک وەزیران و شاندی حکومەتی لەو بوارەدا بەرزنرخاند، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە یەکخستنی ھەواڵەکانی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بەھێزکردنی سەروەری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندی باڵای وڵات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە لە ھەواڵدان سەقامگیری و ئارامی هەندێک ناوچە و شار تێک بدەن، ھەروەھا رێگرتن لە هەوڵە تاوانکارییەکان کە ئاسایشی هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج و پێشکەشکردنی ھەموو پشتیوانییەک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەگرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرا و دووپاتکرایەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، ھەروەھا دابینکردنی گشت پێداویستییەکان، تاوەکو ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەقۆناغە جیاجیاکانیدا بەرێوەبچێت دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ و ھێنانەدی خواستی راستەقینەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و زامنکردنی بەشداری بەرفراوانی خەڵک.