بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ شەممە،جەختی لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی کوالێتی پەیوەندییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لەو بوارەدا کردەوە.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆك کۆمارلە میان پێشوازیکردنى لە عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان،دوپاتیکردەوە لە پێویستی بڵاوکردنەوەی چەمکە دیموکراسییەکان و بەھێزکردنی ئازادی بیروڕا و رادەربڕین بەپێی دەستور، ھاوکات جەختیکردەوە لە گرنگی بەرھەم ھێنانی راگەیاندنی پیشەیی و بێلایەنانە تاوەکو یەکبگرێتەوە لەگەڵ کەلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان گەلی عیراق و دور کەوتنەوە و روبەڕوبونەوەی وتاری رق و کینە و بەئامانجگرتنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگە.
سەرۆک كۆمار ئاماژهیشیدا"بهگرنگی دەستەبەرکردنی کوالێتی پەیوەندییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لەو بوارەدا کردەوە.