سه‌رۆك كۆمار ستایشى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 17هه‌زار پارچه‌ى شوێنه‌وارى ده‌كات

سیاسی
  • 31-07-2021, 14:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، گێڕانەوەی 17 ھەزار پارچە شوێنەوار بەرزدەنرخێنێت و جەختدەکاتەوە لە گرنگی پاراستن و گرنگیدان بە شوێنە کلتورییەکان.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سه‌رۆك كۆمار لەکۆشکی سەلام  لەبەغدا پێشوازیکرد لە حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری عێراق".
    لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەر هەوڵەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و دامەزراوە حکومییەکانی دیکەی بەرزنرخاند بۆ گێڕانەوەی 17 هەزار شوێنەوار، ھاوکات ئاماژەیکرد بەگرنگی پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوار و شوێنە کلتورییەکان وەک سەرمایەیەکی گرنگی وڵات و پاراستنی پێگەی وڵات لەنێو شارستانییەکاندا.
    جەختیکردەوە "لەگرنگی بەرزکردنەوەی کاروانی رۆشنبیری و ئەدەبی و پشتیوانیکردن لەبەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکان بۆ بەشداریکردن لەگەڕانەوەی عێراق بۆ رۆڵی ئاسایی خۆی لە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی رۆشنبیری لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی، هەروەها پێویستی پشتیوانیکردن لە گەنجانی بەهرەمەند".