سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى حه‌شدى سه‌ردانى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات

ئەمنی
  • 31-07-2021, 14:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەبدولعەزیز محه‌مه‌داوى، سەرۆکی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سەردانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدینی حەشدی شەعبی کرد .
    لە راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "سه‌فا ساعدى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌لاحه‌دینى حه‌شدى شه‌عبى و سامر عه‌بدلره‌زا عنزى جێگرى ئامر لیواى شه‌شى حه‌شدى شه‌عبى پێشوازیان كرد له‌ محه‌مه‌داوى و شاندى یاوه‌رى"،رونیكرده‌وه‌"ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ زانینى  پلانی ئەمنی و هەواڵگرى و بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنیان بکات بە هەماهەنگی ولەگەڵ كه‌رته‌ ئەمنییەکانی دیکە و دیاریکردنی بەرچاوترین ئەو پێداویستیانەی کە دەبێتە هۆی زیاتر کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو خانە تیرۆریستیانەی کە لەم دواییانەدا چالاک بوون " .