ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بارى"كارتى"هه‌ڵاوێردكردنى بڵاوكراو ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات وچاره‌نوسى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیشى یه‌كلاكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 30-07-2021, 17:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چاره‌نوسى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له‌عێراق یه‌كلاكرده‌وه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كارته‌كانى هه‌ڵاوێركردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ كه‌له‌ڕابردوودا ده‌ركراوه‌ وماوه‌ى  چوار مانگى به‌سه‌رچووه‌ دواى درێژكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌ر مانگێك بۆیه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ بڕیاریدا به‌چاپكردنى كارتى نوێ له‌ترسى ساخته‌كارى یان ده‌ستكاریكردن".
    لیوا خه‌فاجى وتیشى"هیچ ڕاسپارده‌ى نوێ نییه‌ له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاتژمێر 12ى شه‌و تاوه‌كو پێنجى به‌یانى".
    شایه‌نى باسه‌ پێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له‌ده‌ستپێكى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى1ى/ئابى/2021،به‌هاوپێچكردنى چاپى نوێى كارته‌كانى هه‌ڵاوێركردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ كه‌له‌یه‌كى مانگى داهاتوو كارپێده‌كرێت.