به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى چوار تیرۆرست وبازرگانێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ئه‌نبار وباشورى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك بهئهركهكانیدا لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وتاقمهكانى تاوانه رێكخراوه‌كان ولهڕێگاى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى بۆ جومگه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕێگاى هۆبه‌كانى هه‌واڵگیرى لهتیمى پێنج وتیمى ده وتیمى حه‌ڤده،كه‌بووه هۆى ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرست لهروتبهى ئه‌نبار له‌لایه‌ن تیمى پێنجه‌م وهێزێكى وشكانهیی فه‌وجى چواره‌مى لیواى 19ى پیاده".
وتیشى"تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى لهفیرقهى حه‌ڤده وهێزێكى فه‌وجى یه‌كه‌مى لیواى 23ى پیاده توانیان تیرۆرستێكى تر له‌ناوچه‌ى دۆره‌ى باشورى به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئاماژه‌یشیدا"له‌هه‌مان كاتدا تیمه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى توانیان له‌ڕێگاى دانانى بۆسه‌یه‌كه‌وه لهزاڵگهى عهكبه له‌سه‌ر ڕێگاى(رومادى-هیت)له‌ئه‌نبار توانیان بارزگانێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناوبده‌ن ودهستگیربكهن"،وتیشى"تیرۆرستانى ڕاده‌ستى لایه‌نى داواكراو كران،وبازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كه ڕاده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌رى".