به‌غدا-اه‌ع
هه‌ولێر
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،چه‌ند بریارێكى نوێى ده‌ركرد له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى كۆرۆناوه .
لە ڕاگەیەنراوێکدا ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسییه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش ڕۆژ دواى ڕۆژ له زیاد بوون دایه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هاوڵاتییان و دانیشتووانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه، لەم بڕیارانە:
یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت.
دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبوانى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زیاد بوون دایە، به‌وهۆیه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانى تووشبوان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى دیكه‌ی زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى یاسایى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.