هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: نزیكه‌ى پێنج ملیار دۆلار پێداویستیمان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

ئەمنی
  • 30-07-2021, 16:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە، رونیكرده‌وه‌ ئەرکەکانیشیان لەدوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی هەردوو وڵات پاڵپشتیکردنی هێزە عێراقییەکان دەبێت.
    واین مارۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لە هەفتەی پێشوودا بەبڕی 35 ملیۆن دۆلار هێزە عێراقییەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەککراون، ئەمەش لە سندوقی پەرەپێدانی هێزە عێراقییەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بووە.
    ڕاشیگەیاند"ئەو پێداویستییانەی دابینکراون ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و هاوکاریی هەواڵگری و سەرجەم بوارەکانی پەیوەست بە هێزە ئەمنییەکانی گرتووەتەوە، ئەو هاوکارییانەش بەردەوامییان دەبێت لە ئەگەری کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکاشدا".