کەشناسی:هەفتەی داهاتوو لەناوچەکانی باکوور باران و هەورە بروسکە دەبێت

ناوخۆ
  • 30-07-2021, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى، ئه‌مڕۆ هەینی ،جه‌ختیكرده‌وه‌ کە له‌ ناوچەكانى باکوور لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا هەورە تریشقە دەبینێت .
    لە بەیاننامەیەکى ده‌سته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند: "کەشوهەوای هەینی ناوچەکانی ناوه‌ڕاست مامناوه‌ند ده‌بێت، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەکانی باکور نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت هەروەها پلەکانی گەرما نزیكه‌ له‌  ڕۆژی پێشوو، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشور پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌".
    وتیشی:"کەشوهەوای ناوچەکانی باکوری شەممە تا بەشێکی هەور ڕوون دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکە لە ڕۆژی پێشوو، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو و پلەی گەرما لە بەغدا 47 پلەی سەدی دەبێت، لە کاتێکدا پارێزگاکانی بەسرە و دیقار و میسان 49 پلەی سەدی تۆمار دەکەن"
    وتیشی:"کەشوهەوای یەکشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکن لە ڕۆژی پێشوو".
    وتیشی:"ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، کەشوهەوای ناوچەکانی باکور تا رادەیەک هەور دەبێت،لە بەشە شاخاوییەکان هه‌ور وباراناوى ده‌بێت، لە کاتێکدا کەشوهەوا گەرم دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو".