وه‌زلره‌تى ته‌ندروستی: هیچ كاریگه‌ریه‌كى خراپی ڤاكسینه‌كان تۆمار نه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 30-07-2021, 12:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، رایگه‌یاند، هه‌موو ڤاكسینه‌كان كاریگه‌ر و سه‌لامه‌تن، هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كیان له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران نیه‌. 
    دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هه‌موو ڤاكسینه‌كان كاریگه‌ر و سه‌لامه‌تن و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ په‌سه‌ندكراون، تا ئێستاش هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ و لاوه‌كیان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و ته‌نانه‌ت مامناوه‌ندیش نیشان تێدا به‌دی نه‌كراوه‌".
    وتیشی"هه‌ر قسه‌كردنێك له‌سه‌ر بونی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كان، دوره‌ له‌ بنه‌ما ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ زانسته‌وه‌ نییه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" هه‌ر میدیایه‌ك زانیاری له‌باره‌ی خراپی ڤاكسینه‌كان بڵاوبكاته‌وه‌ و ببێته‌ هۆكارێك بۆ نه‌ڕۆیشتنی هاوڵاتیان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان، به‌مانای دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر ئاسایشی ته‌ندروستی وڵات دێت".