بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆك وەزیران،ئهمڕۆ ههینى، بڕیاریدا دووبارە مۆزەخانەی عێراق بەڕووی هاوڵاتییان و توێژەراندا بكرێتەوە.
كازمى له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"هاوكات لەگەڵ گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقی لەگەڵ شاندی حكومیدا، كە دوێنێ كۆتایی بە سەردانێكی سەركەوتوو بۆ واشنتن هێنا، ڕێنماییمان دا بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕووی خەڵك و توێژەراندا".
وتیشى"كردنەوەی مۆزەخانەكە دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ نیشاندانی بەها شارستانییەكان و، ناسنامەی ڕەسەنی نیشتیمانی و، ڕۆشنبیركردنی نەوەكان بەوەی ئەم خاكە لە زانست و ڕۆشنبیری و دەستكەوت پێشكەشی كردووە".