ده‌روازه‌ سنوریه‌كان: ده‌ست به‌سه‌ر 11 كۆنتێنه‌رى قاچاخ گیرا له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سر

ئەمنی
  • 29-07-2021, 20:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى دەروازە سنوورییەکان ،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە دەستبەسەراگرتنی 11 كۆنتێنه‌رى قاچاخی لە بەندەری باکووری ئوم قەسر ڕاگەیاند.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان لیوا عومەر عەدنان ئەلوائلی، دەروازە سنوورییەکان بە خێراییەکی بەرز بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان له‌ بەندەری ئوم قەسرى باكور، 11 كۆنتێنه‌رى قاچاخ ده‌ستبه‌سه‌رابگرن پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری"،رونیكرده‌وه‌"دواى پشكنینى كۆنتێنه‌ره‌كان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا بۆ به‌قاچاخبردن،و له‌گه‌ڵ ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکانی دوانەی بەکارهێنانی شلە، پاودەری جلشۆری (تایت) بەسەرچوو، کەلوپەلی ناوماڵ و ئەو ماددانەی کە هاوردەیان قەدەغەکراوە، هەروەها بخووری بەسەرچوویان بەکارهێناوە"
    وتیشی:"ئەم ئۆپەراسیۆنە لێدانێکی توند و رێگرییە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخ کە خاوەنەکانیان پێیان وایە لەلایەن کادیرەکانی ئێمە لە دەروازە سنورییەکان نادۆزرێنه‌وه‌".