به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،گه‌یشتنى 17 هه‌زار پارچه شوێنه‌وارى له گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنى گه‌ڕانه‌وه‌دا راگه‌یاند.
نازم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"ئه‌و پارچه شوێنه‌واریانه‌ی گه‌یشتونه عێراق له قوڕ دروستكراون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه خاكی ره‌سه‌نی خۆیان، ژماره‌یان 17 هه‌زار پارچه‌یه".
وتیشی،"شوێنه‌واره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پور، باڵیۆزی عێراق له‌واشنتن هه‌نگاوه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، سه‌رجه‌م ئه‌و پارچه شوێنه‌واریانه‌ی دیكه كه له نیشتیمان دزراون و تاڵانكراون له مۆزه‌خانه‌ی عێراقیدا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه".
له‌لای خۆشیه‌وه، له‌یس حسێن، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی شوێنه‌واری و كه‌له‌پوری رایگه‌یاندوه" زۆربه‌ی پارچه شوێنه‌واریه‌كان كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، مێژوه‌كه‌یان بۆ كاتی 2120 بۆ 2004 ساڵ پێش زاینی و سه‌رده‌می هاوچه‌رخی سۆمه‌ریه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".