به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ واشنتن و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشته‌وه به‌غدای پاته‌خت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی و شاندی باڵای حكومه‌ت دوای سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یان بۆ واشنتن گه‌ڕانه‌وه به‌غدا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شاندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێشوازیان لێكرا".
مسته‌فا كازمی سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانی لوتكه وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، له‌سه‌رجه‌م بواره گرنگه‌كانی ئاسایش، ئابوری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری، وزه، ژینگه، وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانی دیكه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردوه.
باسی له‌وه‌شكرد" 31 ی كانونی یه‌كه‌مى 2021 هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا له عێراقدا نامێنێت، حكومه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی ژیانێكی شایسته و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ گه‌لی عێراق دابینده‌كه‌ن".
كازمی جه‌ختیكرده‌وه" له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له رۆژی 10ی (تشرینی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ و رایگه‌یاند، بایكۆتكردن خزمه‌ت به كه‌س ناكات و كاری جددیمان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات