به‌غدا-اه‌ع
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ،ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان دەستی پێ‌کرد لە وادی ئەلشای و گوندی ئەلجەیام لە ڕۆژئاوای دوزخورماتو، بۆ ڕاوهدۆنانى پاشماوەکانی داعش.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە راگەیانراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) وەریگرتووە، رایگەیاند:" بەشی وەڵامدانەوەی خێرا لە وادی ئەلشای و گوندی ئەلجەیام لە رۆژئاوای توزخورماتوو، ئۆپەراسیۆنی گەڕانوپشکنینیان دەستپێکرد"
وتیشی:"لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکان توانییان ژمارەیەک میوانگهى چەتەکانی داعش تێکبشکێنن كه وەک دەستپێکێک بۆ ئۆپەراسیۆنە تیرۆرستیەکانیان به‌كاریان ده‌هێنێت "