بهغدا-اهع
وەزارەتی پەروەردە ،ئهمڕۆ پێنجشەممە ،ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی سێیەمی ناوەندی پشتڕاست کردەوە ، ڕۆژی 1 ی ئاب تاقیكرنهوهكان دهستپێدهكات و سهرجهم ڕێوشوێنێه تەندروستیهكان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا ئاشکرا کرد .
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) ڕاگەیاند:"وەزارەت هەموو ڕێکاری تەندروستی و پێشگیری و لۆجستیکی تەواو کردووە بۆ جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلی سێی بنەڕەتی، کە لە 1ی ئاب کاتژمێر 7:00 دەست پێدەکات ."
وتیشی:"چەندین بڕیار دەرکراوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، ئەویش کەمکردنەوەی ژمارەی تاقیکردنەوەکانە لە 5 بۆ 4 دوای ڕاگرتنی فیزیا"
ئاماژەی بەوەشدا کە " وەزارەت بنکەی تاقیکردنەوەکانی سەبارەت دهرمانرێكردن و پاكژكردنهوه ئاماده كردووه و هەروەها بۆشایی جەستەیی لەناو نەخشەی دانیشتن لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوەکاندا داناوه".
رونیكردهوه" پێویستە خوێندکاران پابەندی ڕێکاری تەندروستی بن وەک لەبەرکردنی دهمامك و پاكژكهرهوه و پاراستنی بۆشایی جەستەیی پێش ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیاندا بچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەو تەنانەت دوای دەرچوونیان لەهۆڵی تاقیکردنەوەکانیش گردبونەوە ئەنجام نەدهن "