بهغدا-اهع
خالید بتال النەجم وەزیری پلاندانان ئهمڕۆ پێنجشەممە جهختیکردەوە کە حکومەت سورە لەسەر تەواوکردنی بەندەری فاو .
راگهیاندنى وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:"خالید بتال نەجم وەزیری پلاندانان لەگەڵ مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و ئەسعهد عیدانى پارێزگاری بەسرە،پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاویان بهسهركردهوه بۆ زانینى بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە وشەپۆل شکێن ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات"
بهتاڵ جهختیكردهوه"پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو گوزارشت لە سەرەتایەکی ڕاستەقینەی رەنەسی ئابوری عێراق دەکات، هەروەک گوزارشت لەبەهایەکی گەشەسەندنی بێ وێنە دەکات ، هەم لەڕێگەی کردنەوەی ئەگەرە بازرگانییە فراوانەکانی نێوان عێراق و جیهان ڕۆژهەڵات و خۆرئاوا ، یان لەڕێگەی دەیان هەزار کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە"، وتیشى"پڕۆژەکە نوێنەرایەتی تەحەدایەکی ڕاستەقینە بۆ حکومەت دەکات وههروهها سوورە لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ تەواوبوونی بەپێی سنووری کاتی پێکهاتەکانی کە دەبێت لەماوەی چوار ساڵدا تەواو بکرێت بەرەو پێشەوە بڕوات" .
ئاماژهى بهوهكرد"وەزارەتی پلاندانان پشتگیری لە پرۆژەکە دەکات و ئەولەویەتی پێشکەوتنی باڵاشە، چونکە پێویستە عێراق لە ئاستی جیهانیدا، دەرچەی دەریا و بەندەری هەبێت بە قەبارەی بەندەری گەورەی فاو"