به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سه‌ره‌خۆشى كرد له بنه‌ماڵه‌ى ڕۆژنامەنووس ئیسماعیل زایر به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى ناوبراو.
سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فه‌رمى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" بە خەم و بهژژارهیهكى قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس ئیسماعیل زایر، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلسەباح جەدیدیمان پێگەیش".
وتیشی"ئێمە لەکاتێکدا پرسە و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ڕۆژنامەنووسان و کەسوکاری کۆچکردوو بەو برینە پڕ ئازارە ده‌كه‌ین، ڕۆڵی کۆچکردوومان لە دەوڵەمەندکردنی کاری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن دا بە سەرۆکایەتی کردنی ژمارەیەک ڕۆژنامە بەبیر دێتەوە"
وتیشی"روحى كۆچكردوو شادبێت و خواى گه‌وره بیخاته به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى و سه‌بورى خێزان و هاوڕێکانی بدات".