بهغدا-اهع
حەمید نەعیم ئەلغزی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران،ئهمڕۆ پێنجشهممه، جهختیكردهوه حکومەتی عێراق سوره لەچالاککردن و بوژاندنەوەی کەرتە پیشەسازییە گشتی و ئەهلییەکاندا .
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئهمیندارێتى گشتی ئەنجومەنی وەزیران كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند"ئەلغزی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی وتوێژى کرد بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم تەرخانکردنی زەوی شاری پیشەسازی و جەختی کردەوە کە حکومەت سورە لەسەر چالاککردن و بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی گشتی و تایبەت بە هۆی ئەوەی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و ئاسانکردنی هەموو رێوشوێنی پەیوەست بە دامەزراندنی شارە پیشەسازییەکان لە هەموو پارێزگاکان ئاسان بکات"
ئهلغزى جهختیكردهوه"له پێویستی تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی پەرەپێدەران و وەبەرهێنەرە پیشەسازییەکان دەبێتەوە، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی بیرۆکراسییەت و شریتی سوور، بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازی پێشبکەوێت، کە بەشداری بکات لە دووبارە بەکارهێنانەوەی بەرهەم و خۆبژێوی، هەروەها دامەزراندنی کرێکاری ناوخۆیی"
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران "ستافی ههر دەزگاو دامەزراوێکی ڕاسپارد کە بەدواداچونی دەستبەجێ و چارەسەرکردنی دۆسیه دیارەکان ئەنجامبدەن و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو ڕاسپاردانەی کە لیژنەکە لەژێر چاودێریدان جێبەجێی بکەن و دەرفەتی ڕاستەقینە بەکۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بدەن و زەوی نەگەڕاوە سنووردار بکەن و دەستنیشانی بکەن " .
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات