بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران، ئهمڕۆ پێنجشهممه، واشنتنی بەجێهێشت و رایگهیاند كه رێكهوتووین تا کۆتایی ساڵ هیچ سەرباێكى شەڕکەر له عێراق نهمێنێت .
كازمى لە تویتەکەیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) چاودێریكردووه رایگهیاند:"واشنتۆنمان بەجێهێشت بهرهوه بەغدای خۆشەویست بهرێكهوتین، دوای سەردانێکی سەرکەوتوو و لێکتێگەیشتنی ئابوری، سیاسی و کلتوری، رێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی پەیوەندی ئەمنی بۆ راهێنان و ئامۆژگاری و نەبوونی هێزی شەڕکەر تا کۆتایی ساڵ".
ئاماژهى بهوهكرد "ئێمە بە هیوای ئەوە دەچین کە هاودەستی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەهێزتر بکەین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و هیوادارین بەردەوام بین لە پەیوەندی کردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانانی بەهاکانی هاوکاری و دیالۆگ".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات