ئاسایشى نیشتمانى كه‌سێك به‌تۆمه‌تی به‌ڵێنی نادروست بۆ دامه‌زراندن له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیرده‌كات

ئەمنی
  • 28-07-2021, 18:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند، له‌ پارێزگای ئه‌نبار كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه‌ به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه‌ و به‌ڵێنی نادروستی داوه‌.
    له‌راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌ پارێزگای ئه‌نبار دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ بڕی 20 هه‌زتر دۆلاری له‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرتوه‌ و به‌ڵێنی نادروستی پێداون كه‌ دایانبمه‌زرێنێت".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌ تۆماركراوه‌ و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری".
    باسی له‌وه‌شكرد" هۆشداریده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان كه‌ خۆیان به‌دوربگرن له‌ كه‌سانی فێڵباز و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بونی هه‌ر روداوێكدا په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 131ه‌وه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان".