فوئاد مەعسوم داوای پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكات

  • 13-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ سێ شەممە، داوای كرد پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە تەواوی بوارەكاندا بەهێز بكرێت. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: فوئاد مەعسوم لە میانی پێشوازیكردنی لەژمارەیەك لەباڵیۆزانی نوێی عێراق بەبۆنەی دەستبەكاربونیان لە ئەركە نوێكەیان لە لاهای و كوریای باشور و ڤەنزویلا و نایرۆبی، داوای كرد كاربكرێت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا و فراوانكردنی لەسەرجەم بوارەكاندا، رۆشناییشی خستەسەر گرنگی پتەوكردنی پێگەی عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی. سەرۆك كۆمار رونیشیكردەوە عێراق بوەتە جێی بایەخی وڵاتانی جیهان بە تایبەت دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش و سوربوونی عێراق لەسەر خۆڕاگری و بنیاتنانەوە و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر هاندانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا بەشداری بكات لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و راكێشانی كۆمپانیاكان بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژە ستراتیجیەكاندا.