به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگەیاند، ده‌رگاى عێراق به‌رووى وه‌به‌رهێنه‌راندا كراوه‌یه،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ،ھەنگاوی باشمان ناوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە لە بواری ئابوورییدا.
کازمی لە میان وته‌یه‌كدا ژووری بازرگانیی ئەمریکا،له راگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:" کە دەرگای وڵاتەکەی بەڕووی وەبەرھێنەراندا کراوەیە و ئاماژەی بەوەیش کرد کە ھەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە لە بواری ئابوورییدا".
ئاماژه‌ى بەوه‌كرد" کە ھەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە لە بواری ئابوورییدا ،وێرای کورتھێنانی بوودجە، بەڵام کۆمەڵێک رێوشوێنی باشمان بۆ ھاندانی وەبەرھێنەران لە کەرتی تایبەتدا گرتووەتەبەر".
باس لەوەشکرد" کە لە ماوەیەکی کەمدا،به‌ره‌وپێشچونى گەورەیان لە کەرتی وبەرھێناندا بەدیھێناوە بە تایبەتیش لە بوارەکانی نەوت و وزەدا".
ئه‌ویشى خسته‌ڕوو "دەرگای عێراق بەڕووی وەبەرھێنەراندا بە تایبەتیش کۆمپانیاکانی ئەمریکا کراوەیە"