وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ڕاسپاردەیدا بەلابردنی زیادەڕۆییەکان بۆ بەجێگەیاندنی دادپەروەری لەدابەشکردنی ئاو لەدیالە

ناوخۆ
  • 28-07-2021, 17:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگەڵ موسەننا تەمیمی پارێزگاری دیالە،دۆخی ئاو وئاودێری وکاری پێکهاتەکانی وەزارەت لەپارێزگاکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو تاوتوێکرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" حەمدانی لەبارەگای دیوانی پارێزگای دیالە چاوی بەتەمیمی کەوت،بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئاو وئاودێری وکارەکانی پێکهاتەکانی وەزارەت لەپارێزگاکە بۆ چارەسەرکرنی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو تیایدا".
    وتیشی"گفتوگۆیش کرا لەبارەی کارەکانی وەزارەت لەجێبەجێکردنی پرۆژەی پتەوکردنی ڕووباری خرێسان لەقۆناغی دووەمدا،وبەدرێژایی 2،250 کێلومەتر،بەتایبەت دوای بەجێگەیاندنی قۆناغی یەکەم بەدرێژایی 6کێلو مەتر بەمەبەستی شۆرکردنەوەی لولەکان لەخوارووی خاڵس بەرەو پرۆژە ئاوییەکانی ناوەندی پارێزگاکە(جبینات)هەروەها لەدیدارەکەدا باسیش لەداهاتە هاتووەکانی ڕووباری دیالە لەئێستادا کرا".