وه‌زارتى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مى ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كان بوونى نیه‌

ناوخۆ
  • 28-07-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ چوارشەممە،ڕەتیکردەوە هیچ کەمبوونەوەیەک هەبێت لەماددەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکان،سەرلەنوێ جەختیشیکردەوە لەسەر دەستەبەرکردنی ئەم ماددەیە وپێداویستییە گرنگەکانی تری پزیشکی.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"کەسێک چەواشەکار هەواڵی بێ بنەمای هەڵواسییەوە لەبارەی کەمبوونەوەی ماددەی ئۆکسجین بەتایبەت لەنەخۆشخانەی داروسەلام،ئەو زانیاریەیش دوورە لەڕاستییەوە وئۆکسجین لەهەموو نەخۆشخانەکان دەستەبەرکراوە".
    وتیشی"کارەکان لەم نەخۆشخانەیە ونەخۆسخانەکانی تر بەڕێک وپێکی بەڕێوەدەچن وئۆکسجینیش دەستەبەرکراوە،بەڵێ فشار هەیە بەڵام لەبەرامبەردا کەمبوونەوە لەدەرمان وپێداویستییە تەندروستییەکان نییە لەنێویشیاندا ئۆکسجین".