وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:دەستگیرکردنی 14 تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان

ئەمنی
  • 28-07-2021, 11:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزەکانی دژەتیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، 14 تیرۆریستی داعشیان لە ژمارەیەک پارێزگای ئەو وڵاتە دەستگیر کرد.
    لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان  لە راگەیەنراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند کە:"ھێزەکانی دژەتیرۆری  لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان بەناوی ئەبو مەعاز لەگەڵ سێ تیرۆریستی دیکەدا لە ناوچەی لەتیفییە باشووری پارێزگای بەغدا، دەستگیرکردووە.
     باسی لەوەشکرد" کە ھەروەھا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆری عێراقدا، شەش تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکراون".
    راشیگەیاند"کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردووە کە ھەوڵیدابوو ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکە بتەقێنیتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی دژەتیرۆردا، تیرۆریستێکی داعش لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراوە".
    لیوا یەحیا رەسول ئاشکراشیکرد" کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوو گەورە تیرۆریستی داعشیان بە ناوەکانی ئەبو عەلی و ئەبو خەنسا دەستگیرکردووە".