لیوا ڕه‌سول ئامانجى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دیارى ده‌كات

ئەمنی
  • 27-07-2021, 18:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد،په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر دۆسییه‌ دروست ده‌كرێت.
    لیوا ڕه‌سول،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و خاڵانه‌ى عێراق پێویستى ده‌بێت له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى باشى هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى له‌بابه‌تى شه‌ڕكردنى تیرۆر،وپشتیوانیكردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق به‌مه‌شقكردن وكه‌ره‌سته‌ وپڕچه‌ككردن،له‌پاڵ ئه‌ركى هه‌واڵگیرى".
    ئاماژه‌یشیدا"تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌،وهێشتا ناوچه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا تیرۆر به‌شێوه‌یه‌كى فراوان تیایدایه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى بابه‌تى زیادكردنى شاره‌زاییه‌كان ومه‌شقكردن وڕاوێژكارى وپڕچه‌ككردن وپشتیوانى كردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌م بوارانه‌دا ده‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ پێویستیییه‌ك به‌هێزى شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر زه‌مین نه‌ماوه‌".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌ دیدارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌هاتنى 31 كانوونى یه‌كه‌مى داهاتوو.