به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ورده‌كارییه‌كانى پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژى خانمه چالاكوان فاتیمه بههادیلى له‌به‌سڕه بڵاوكرده‌وه.
شانه‌ی ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، مه‌فره‌زه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانیان بكوژی عه‌لی كه‌ریم، كه كوڕی خانمه چالاكوانی عێراقی فاتیمه بههادلییه،له‌پارێزگاى به‌سڕه ده‌ستگیر بكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی دوای ئه‌وه هات، كه تیمێكی تایبه‌تمه‌ند راسپێردران و هه‌وڵێكی زۆری هه‌واڵگری خرایه‌گه‌ڕ تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانرا بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
ڕایشیگه‌یاند"پارێزگارى به‌سڕه ئه‌ركى هه‌بوو له‌به‌دواداچوون وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه".
پێشووتریش ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه ده‌ستگیركردنى بكووژى كوڕى خانمهچالاكوان فاتیمه بههادیلى ڕاگه‌یاند
عێدانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان میقداد مالیكى بكووژى عه‌لى كه‌ریم كوڕى خانمهچالاكوان فاتیمه بههادیلى ده‌ستگیركردووه".
شایه‌نى باسه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه،عه‌لى كه‌ریمى چالاكوان كوڕى خانمهچالاكوان فاتیمه بههادیلیان كووشت،دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ڕفاندنى له‌پارێزگاى به‌سڕه.