به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،لهههفتهكانى داهاتوودا زیاتر له10ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌سته‌به‌رده‌كرێت
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ڕه‌وشى په‌تاى كۆرۆنا له‌وڵاتدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان كهگفتوگۆیان له‌سه‌ركراوه تواناى نه‌خۆشخانه‌كان ودهستهبهركردنى ده‌رمان وئۆكسجینه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى تواناى پشكنین وچۆنێتى فراوانتركردنى ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان كهڕووبهرووى ده‌بێته‌وه،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى ڤاكسینه‌كان وشێوازى ده‌سته‌به‌ركردنیان".
حلیفى دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تواناى هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆشه‌كان وچاره‌سه‌ركردنیان"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"لهههفتهكانى داهاتوودا زیاتر له10 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین به‌شێوه‌ى قۆناغ به‌قۆناغ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى ته‌ندروستى ئاگاداركردۆته‌وه بنكه‌ى ته‌ندروستی له‌پارێزگاكان بكه‌نه‌وه بۆ پێدانى ڤاكسین به‌هاوڵاتیان".