نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان:سه‌رجه‌م یه‌ده‌گ وپاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى عێراقى پارێزراوه‌

ئابوری
  • 27-07-2021, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لایه‌نه‌ یاساییه‌كان له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه‌ بۆ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى،كه‌ سه‌رجه‌م یه‌ده‌گ و پاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى پارێزراوه‌ و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ده‌ساى به‌سه‌ردا بگرێت،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئەوان بەرگرى لە پارێزبەندیی یەدەگى بانکەکە دەکەن لە تەواوى وڵاتان و ناتوانرێت دەستکاریی بکرێت.
    لە راگەیەندراوێکى بانکى ناوەندى عێراقى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" بەرپرسانى یاسایی ئەمریکا بە پارێزگارى بانکەکەیان راگەیاندووە، ئەوان بەرگرى لە پارێزبەندیی یەدەگى بانکەکە دەکەن لە تەواوى وڵاتان و ناتوانرێت دەستکاریی بکرێت".
    باس لەوەشکراوە" لە داهاتوویەکى نزیکدا عێراق سەرجەم قەرەبووەکان و سوودە کەڵەکەبووەکانى پێش ساڵى ٢٠٠٣ دەداتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆى هەڵگرتنى، راگرتنى نێودەوڵەتى لەسەر پارەکانى عێراق لە دەرەوەى وڵات و دەکرێت بۆ دانەوەى قەرزى وڵاتان و کۆمپانیاکان بەکاریبهێنێت".
    راشیگەیاند"ئەو لایەنە یاساییانەی ئەمریکا ئەوەیان خستووەتەڕوو، پارە و یەدەگى بانکى ناوەندى عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانى ئەمریکا پارێزراوە و بەڵێنی پاراستنى ئەو بڕە پارەیەشیاندا کە لە بانکە ناوەندییەکان و بانکەکانى دیکەى وڵاتانى تردا هەن".