ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ناوه‌ڕاستى مانگى نیسانى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكى له‌ناوچه‌ى سه‌در ته‌قاندۆته‌وه‌

ئەمنی
  • 27-07-2021, 17:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك ڕاگه‌یاند كه‌له‌ناوه‌ڕاستى مانگى نیسانى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ى سه‌در ته‌قاندۆته‌وه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ئۆپراسیۆنێكى هه‌مه‌جۆری نایابدا له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ومرۆیی به‌چاودێریكردنى به‌رده‌وام،وله‌سه‌ر ڕۆشنایی زانیارى زۆر وردى هه‌واڵگیرى وبه‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،تیمه‌كانى شانه‌ى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى وبه‌پشت به‌ستن به‌هێزێك له‌تیمى چاودێرى چڕ كه‌یه‌كێكه‌ له‌جومگه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ توانیان تیرۆرستێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌كرده‌وه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامداوه‌ له‌ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ له‌نزیك یه‌كێك له‌بازاڕه‌ میللیه‌كان كه‌ناسراوه‌ به‌(بازاڕى كۆن)له‌ناوچه‌ى سه‌درى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا له‌به‌روارى ٢٠٢١/٤/١٥ وژماره‌یه‌ك هاوڵاتى بێتاوانى كرده‌ قوربانى،وڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌رى گیرایه‌ به‌ر".