هه‌ولێر-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵا له كوردستان بریاریدا ،به مانه‌وه‌ى شوێنه‌گشتیه‌كان به كراوه‌یى به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردنى رێكاره ته‌ندروستیه‌كان.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى باڵا له كوردستان بریاریدا كه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى یان نیمچه قه‌ده‌غه رانهگهێنرێت،و پێویستە شوێنە ئاینی و بازاڕ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنە گەشتیارییەکان و چێشتخانە و کافترا و ھۆتێل و مۆتێلەکان، کارمەندانەکانیان ڤاکسین بەکاربھێنن، یان تێستی 72 کاتژمێری پێ بێت. لێژنەکان بە دواداچوونی بۆدەکەن و ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"رێگە نادرێت بە ھیچ کەشتیارێک بێتە ناو ھەرێمی کوردستان ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت یان تێستی 48 کاتژمێری پێ نەبێت"،رونیشیكرده‌وه"ھەر كۆمپانیایەكی گەشتیاری دەرکەوت تێستی ساختەی پێیە، ئەوە ئەو کۆمپانیایە لە گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت".
باسی له‌وه‌شكرد"سەپاندنی بەستنی ماسک لە دامودەزگاکانی حکومەت و شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان تەنانەت بۆ ئەوانەش ڤاکسینیان وەرگرتوە"،وتیشى "ئه‌م بریارانه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك جێلهجێ ده‌كرێت".