به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،سوپاسى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كرد بۆ په‌ره‌پێدانى ڕێككه‌وتننامه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق.
سه‌در له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سوپاسی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی نیشتمانی عێراقی ده‌كه‌م ئه‌وه‌یش داگیركه‌ران ئاشكرایانكردوه كه ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن".وتیشى" و ئێمه وئێوه‌یش چاوه‌ڕوانین كه كشانه‌وه‌كه‌یان ببه‌نه‌سه‌ر و جێبهجێیبكهن،سوپاس هه‌موان ده‌كه‌م كه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێكهوتنهیاندا، به‌تایبه‌ت برامان كازمی".
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه له ڕابردودا چه‌ند مه‌رجێكمان دیاریكردوه، ئێستا جێبه‌جێكراون بۆیه كاری سه‌ربازی و به‌رخۆدانیش به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت، پشتیوانیش له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سوپا و پۆلیس ده‌كه‌ین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ناو خاكی عێراق، دورخستنه‌وه‌ی تارمایی تیرۆر و توندوتیژی و ده‌ستدرێژكاران".