واشنتۆن-اه‌ع
جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌ركى شه‌ڕكردن له‌عێراق ئه‌نجام ناده‌ن ورۆڵیان له‌سه‌ر مه‌شقكردن ده‌بێت.
بایدن له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌ركى شه‌ڕكردن له‌عێراق ئه‌نجام ناده‌ن ورۆڵمان له‌سه‌ر یارمه‌تى و مه‌شقكردن ده‌بێت".
ڕایشیگه‌یاند"پابەندین بە هەماهەنگییەکانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى لەبواری ئەمنی و شەڕی هاوبەشمان لەدژی داعش"،دووپاتیشیكرده‌وه"هەماهەنگییەکانمان لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم له‌گه‌ڵ عێراق بەردەوام دەبن".
ئه‌وه‌یشى وت""په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا وعێراق به‌رده‌وامى هه‌یه وئیداره‌كه‌م پابه‌ند ده‌بێت به‌و په‌یوه‌ندییانه:"ڕایشیگه‌یاند"دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتیوانی عێراق لە رووی هەواڵگرییەوە".
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک پشتیوانییەک بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ٥٠٠ هەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی عێراق دەکەن"،به‌ڵێنیشیدا به"پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق".
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "خواستی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراقمان هەیە له‌ئوكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ".