به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه پەیوەندییه‌كان لەگەڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پەیوەندییەکی ستراتیجییە،وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیش له‌هه‌موو كاتێك به‌هێزتره.
كازمى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كۆشكى سپى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌داوادچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند""خۆشحاڵم بە بەردەوامی هەماهەنگیی نێوان عێراق و ئەمریکا"،وتیشى"پەیوەندییەکانى نێوان هه‌ردوو وڵات لە چەندین بواردایە وەک تەندروستیی و رۆشنبیری و چەندین بواری دیکە".
وتیشى"پەیوەندییه‌كان لەگەڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پەیوەندییەکی ستراتیجییە،وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیش له‌هه‌موو كاتێك به‌هێزتره.
لاى خۆیه‌وه بایدن جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى"په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا وعێراق به‌رده‌وامى هه‌یه وئیداره‌كه‌یشى پابه‌ند ده‌بێت به‌و په‌یوه‌ندییانه"،هه‌روه‌ها وتیشى به پەرۆشین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق له ئۆکتۆربەری ئەمساڵ بەرێوەبچن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"رۆڵی ئەمریکا لە عێراق خۆی لە یارمەتیدانی مەشقپێکردن و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەبینێتەوە"،دووپاتیشیكرده‌وه"پابەندین بە هەماهەنگییەکانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق لەبواری ئەمنی و شەڕی هاوبەشمان لەدژی داعش".
ئاماژه‌یشیدا"دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتیوانی عێراق لە رووی هەواڵگرییەوە وهیچ ئه‌ركێكى شه‌ڕكردن ناكه‌ین".
جۆ بایدن ڕایشیگه‌یاند"واشنتۆن وەک پشتیوانییەک بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ٥٠٠ هەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی عێراق دەکەن".