شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى:ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی لەئەنجامی خراپی عەمبارکردن بووه‌

ئەمنی
  • 26-07-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى:ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی لەئەنجامی خراپی عەمبارکردن بووه‌.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):" -هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نه‌جه‌ف به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و خراپى عه‌مباركردنه‌وه‌ بووه‌".
    رونیكرده‌وه‌" فه‌رمانده‌یه‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا بۆ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف، بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كان". 
    ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد" شاره‌زایانی بواری ته‌كنیكی له‌ شوێنی روداوه‌كه‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكردوه‌ و بۆئه‌وه‌ گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه‌، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی خراپی كۆگاكه‌ بوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌شوێنی روداوه‌كه‌ن بۆ زانینی زیاتری بارودۆخه‌كه‌".
    باسی له‌وه‌شكرد" هێڵه‌كانی به‌رگری ئاسمانی، هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ئاسمانی عێراق و نزیك روداوه‌كه‌ تۆمارنه‌كردوه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، پێشتر سه‌رجه‌م هێزه‌كانی راسپاردوه‌، پێداچونه‌وه‌ به‌ میكانیزمه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بكه‌ن و ستانداردی فه‌رمی گونجاو پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنیان له‌ناو كۆگاكان ره‌چاو بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌وڵه‌ت".