به‌غدا-اه‌ع
بایدن:ئەمڕۆ میوانداری کازمی دەکەم وخوازیاری پتەوکردنی هاوبەشییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان وعێراقدام
جۆ بایدن سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند میواندارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد خوازیاری پتەوکردنی هاوبەشییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان وعێراقم.
بایدن له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ،میواندارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م له كۆشكى سپى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" خوازیاری پتەوکردنی هاوبەشییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان وعێراقم و به‌ره‌و پێشچونى په‌یوه‌ندیه‌كان".