نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
كه‌تیبه‌ى ئیمام عه‌لى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند،كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نه‌جه‌فى پیرۆز به دوو هێرشى ئاسمانى كرایه ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كه‌تیبه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانى له پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان یه‌كێك له‌كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی له‌بنكه‌ى سه‌ربازى دیۆك بۆردومان كرد، له‌كاتژمێر 5:30 خوله‌كیشدا بۆ دووه‌م جار هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی بۆردومانكرایه‌وه، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕان و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجامدراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"دواتر زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه".