ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك كه‌ 50 بۆمبی چێندراوی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌لاحه‌دین

ئەمنی
  • 26-07-2021, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ 50 بۆمبی چێندراوی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌دواداچونه‌كانیان، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری، ده‌سته‌ی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ته‌وه‌، توانییان تیرۆریستێكی دیاری داعش له‌ژێر ناوی "دیوان الحسبه‌" له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كاری كردوه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ دانی به‌وه‌دا نا كه‌ به‌شداری چه‌ندین هێرشی له‌دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردوه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 50 بۆمبی چێندراویشی له‌سه‌ر رێگای هێزه‌كانی ئاسایش له‌ قه‌زای بێجی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌".
     باسی له‌وه‌شكرد" به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، ڕێوشوێنی یاسایی له‌ دژی ده‌ستگیركراوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر".