كوردستان-اه‌ع
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ناساندنى تاوانه‌كانى داعش وه‌كو جینوساید،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كۆده‌بینه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى دۆسیه‌ى داعشه‌وه.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" ئەمڕۆ لیژنەی حکومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش کۆبوەتەوەو لەکۆبونەوەکەدا دواین هەنگاوەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان تاوتوێ کراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"سوپاسی سەرجەم ئەو وڵاتانە دەکەن کە تاوانەکانی داعشیان بەجینۆساید ناساندوە و بۆ سزادانی چەکدارانی رێکخراوەکەش کار و هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ وڵاتان".
لاى خۆیه‌وه دیندار زێبارى رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،نوێنه‌رى هه‌رێم له لیژنه‌ى نیشتمانى عێراقى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"کۆکردنەوەی بەڵگەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق وتیمی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت لەپێناو ناساندنی تاوانەکانی داعش تاوانی جینوساید ونێودەوڵەتی وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی"،دووپاتیشیکردەوە" هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدڕاڵی لەم بارەیەوە بەهێز وبەردەوامە".
زێباری وتیشی"داخوازییەکانی هەرێم ڕوونە ئەویش دانانی بڕگە نێودەوڵەتییەکان لەچوارچێوەی میکانزمی نیشتمانی لەبارەی ناساندنی تاوانەکانی داعش"،ئەوەیشی خستەڕوو"هەر ئەرکێکی یاسایی لەهەرێم لەڕێگای میکانزمی عێراقیەوە دادەنرێت،وئەرکێکی عێراقیشه".
ڕایشیگەیاند"نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە لەپشتیوانیکردنی عێراق وهەرێم"،وتیشی"چەند دیدارێک لەم بارەیەوە لەبەغدا ساز دەکەین وهەروەها لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانیش".