بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت،ئهمڕۆ دوشهممه،رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەش ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوێکى وەزارەتی نەوت كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهو تووه رایگهیاند:" پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت سۆمۆ بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو، بڵاوکردەوە".
ئاماژهى بهوهكرد" کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٦ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ٥٨٩ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی شەش ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دۆلار بووە".
باسى لهوهشكرد" کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور، ٨٣ ملیۆن و ٦٩٠ ھەزار و ٣٥٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٢٣٧ بەرمیل.راگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی حوزیرانی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٠ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە".