به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چەند پێشنیازێکی بۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرد، یەکەمیان کەرەنتینەی گشتییە بۆماوەی نزیکەی 10 ڕۆژ و دووەمیان کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانە، بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت، سبەینێ لەوبارەیەوە بڕیاردەدرێت.
د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارتی تەندروستی هەرێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" لە ئه‌مڕۆ وه چوینه قۆناغى مه‌ترسیداره‌وه ،هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌ى توششبووان به‌رزترده‌بێته‌وه ".
فه‌ریدوون داواى كرد کەرەنتینەی گشتییە بۆ ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژ رابگه‌ێنرێت وەوامی فەرمانگەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە."
پێشتریش وهزاتى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" له‌دوێنێوه 17141 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 3559 كه‌س توشی كۆرۆنا بون و13 توشبوش مردون، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش 20%ی ئه‌وانه‌ی پشكنینیان ئه‌نجامداوه توشبوی پهتاكهبون".