به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند له‌دواى كۆتاییهاتنى ماوه‌ى ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى ئێستا لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كاره‌كانى كۆمیسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى په‌رله‌مان كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،هاتووه"له‌به‌ر كۆتاییهاتنى ماوه‌ى ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى ئێستاى كۆمسیاران(سه‌رۆك وئه‌ندامان-ڕه‌سه‌ن ویه‌ده‌گى)كه‌ده‌كاته(چوار ساڵ)وبه‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى(شه‌شه‌م)له‌مادده‌ى(8)ى یاساى كۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ ژماره(53)ى ساڵى 008ى(هه‌مواركراو)،وله‌به‌روارى20/7/2021،داوا له‌ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌كه‌ین هیچ ئه‌ركێكى كارگێڕى ودارایی نه‌كه‌ن".
وتیشى"به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى پێكهێنراو كاره‌كانى كۆمیسیۆنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌یتوانیوه تاوه‌كو ئێستا ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه‌ى شاره‌زایان بدات بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى نوێى كۆمیسیۆنه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ڕۆژانه‌ى دارایی وكارگێڕى تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌نجومه‌نێكى نوێى ڕه‌سه‌نى كۆمسیاران دروست ده‌كرێت".