قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى په‌یوه‌ست به‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 26-07-2021, 12:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى وجێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ڕاسپارده‌ى لێپێچینه‌وه‌ى لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر پاراستنى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌كاتى په‌لاماردانى كارمه‌ندانى پزیشكى.
    كه‌عبى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"له‌ڕاسپارده‌كانى شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،لێپێچینه‌وه‌ى لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر پاراستنى نه‌خۆشخانه‌كان یاخود بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌كاتى په‌لاماردانى نه‌خۆشخانه‌كان یان كارمه‌ندانى پزیشكى".
    شایه‌نى باسه‌ شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌ بۆ به‌دواداچوونى پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا".