به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه،پرۆژه‌ى پێشخستنى شارى سه‌دڕ دروستكردنى ژێرخان وتۆڕى ڕێگاوبان وپرده‌كان له‌خۆده‌گرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غزى له‌میان سه‌رپه‌رشتى كردنى كارنامه‌ى لیژنه‌ى پێشخستنى شارى سه‌دڕ،جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى بایه‌خێكى فراوان ده‌دات به‌پرۆژه‌ى پێشخستنى شارى سه‌دڕ،وهه‌وڵیش ده‌دات ماسته‌رپلانى نوێ وهاوچه‌رخ به‌كاربهێنێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى هه‌ڵبژاردنى ماسته‌رپلانى نموونه‌یی له‌ئاستى شاره‌كه ودانیشتوانه‌كه‌ى بێت،كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌گواستنه‌وه‌ى شاره‌كه له‌م دۆخه‌ى ئێستا تیایدایه بۆ دۆخێكى باشتر له‌ڕووى دانیشتوانى وبیناسازیدا،له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى ،به‌كارهێنانى ته‌كنلۆژیاى نوێ به‌پێى كوالێته جیهانییه‌كان".
غزى ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌كه بریتی ده‌بێت له‌دروستكردنى ژێرخانێكى ته‌واوكارى،وسێكته‌رى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده‌یی وگه‌شتیارى،له‌گه‌ڵ تۆڕى ڕێگاوبان وپرده‌كان كه‌شاره تازه‌كه به‌ناوچه‌كانى ده‌وروپشتى ده‌به‌ستێته‌وه،وڕۆڵیشى ده‌بێت له‌به‌كارخستنى هه‌زاره‌ها ده‌ستى كارى نێوخۆیی".